بۆچی ڕیکلامی زیاتر، کێشەکە چارەسەر ناکات؟
ماڵەوە ڕوانگە بۆچی ڕیکلامی زیاتر، کێشەکە چارەسەر ناکات...
گەڕانەوە بۆ ڕوانگەکان
شیکاری ستراتیژی ستراتیژی براندبزنسی ستراتیژیک 5 خولەک 10/05/2026

بۆچی ڕیکلامی زیاتر، کێشەکە چارەسەر ناکات؟

کاتێک فرۆش کەم دەکات، زۆربەی بزنسەکان ڕیکلامی زیاتر دەکەن. بەڵام کێشەکە لە ڕیکلامەکەدا نییە — لە نەبوونی بنیادی براندەکەیەتی.

ئەوەی لە بازاڕدا دەیبینین

کاتێک فرۆش کەم دەکات، یەکەم بڕیار کە زۆربەی بزنسەکان دەیدەن ئەمەیە: ڕیکلامی زیاتر. بودجەی سپۆنسەری ئینستاگرام زیاد دەکەن، ژمارەی پۆستەکان زیاتر دەکەن، ڕەنگە تابلۆیەکی ڕیکلامی گەورەش لە شەقامێکدا دابنێن. ئەنجامەکە؟ وەک خۆیەتی و ناگۆڕێت.

مانگێک دواتر، هەمان پرسیار دووبارە دەبێتەوە: «بۆچی ڕیکلامەکەمان وەڵامی نییە؟»

ئێمە لە هەتاو گروپ، ئەم مۆدێلەمان زۆر بینیوە. وەڵامەکەش هەموو جارێک یەکە: کێشەکە لە ڕیکلامەکەدا نییە؛ کێشەکە لە نەبوونی شتێکە کە دەبوو پێش دەستپێکردنی ڕیکلام بوونی هەبێت، بەڵام نییە.

دەستنیشانکردنی ڕاستەقینە

ڕیکلام تەنیا یەک ئەرکی دیاریکراوی هەیە: گەیاندنی پەیامێک بە زۆرترین مرۆڤ. تەنیا ئەوەندە.

بەڵام ئەگەر پەیامەکە خۆی ڕوون و دیاریکراو نەبێت، ئەوا ڕیکلامکردن تەنیا بەرزکردنەوەی دەنگی قسەیەکی ناڕوونە. خەڵکی زیاتر دەنگی دەبیستن — بەڵام خەڵکی زیاتریش لێی تێناگەن.

بنەمای براندەکەت ڕێک ئەو شتەیە کە مانا بە ڕیکلام دەبەخشێت. بنیاد یانی کڕیار بەڕوونی بزانێت تۆ کێیت، چی پێشکەش دەکەیت، و بۆچی دەبێت لە تۆ بکڕێت نەک لە ڕکابەرەکەت — وە ئەم پەیامەش لە هەموو شوێنێکدا یەکدەست بێت؛ لە ماڵپەڕ، ئینستاگرام، کارتی بزنس، و تەنانەت لە شێوازی وەڵامدانەوەی تەلەفۆنیشدا.

کاتێک ئەم بنیادە بوونی نییە، ڕیکلام تەنیا «بینران» دەکرێت — نەک «بڕیاردان» لای کڕیار.

تێچووی ڕاستەقینە

نموونەیەکی سادە: دوو کەس لە یەک کاتدا ڕیکلامێکی ئینستاگرام دەبینن، هەردووکیان کلیک دەکەن. یەکێکیان دەکڕێت، ئەوی تریان پەیجەکە جێدەهێڵێت.

جیاوازیی نێوان ئەم دوو کەسە زۆرجار پەیوەندیی بە خودی ڕیکلامەکەوە نییە، بەڵکوو بەو شتەوە هەیە کە دوای کلیکەکە دەیبینن — ماڵپەڕێک کە متمانە دروست دەکات یان نا، پەیامێک کە ڕوونە یان نا، و هۆکارێک کە پاڵنەر بێت بۆ کڕین یان نا.

ئەو بزنسەی خاوەنی بنیادێکی بەهێزە، لە هەمان بودجەی ڕیکلامی ئەنجامێکی زۆر باشتر بەدەست دەهێنێت، چونکە ڕیکلام تەنیا دەرگاکە دەکاتەوە — بەڵام ئەم بنیادەیە کڕیارەکە ڕادەگرێت.

بێ هەبوونی ئەم بنیادە، هەر بڕە پارەیەک بۆ ڕیکلام خەرج بکرێت، نیوەی بەفیڕۆ دەچێت؛ نەک لەبەر ئەوەی ڕیکلامەکە خراپە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی هیچ بنەمایەکی بەهێز لەپشت ئەو ڕیکلامەوە نییە.

ڕوانگەی هەتاو گروپ

ئێمە کار لەگەڵ بزنسگەلێک دەکەین کە پێش ئەوەی بێنە لای ئێمە، چەندین مانگ پارەیان بە ڕیکلام داوە و بێسوود بووە. یەکەم کاری ئێمە ئەوە نییە کە ڕیکلامەکانیان باشتر بکەین.

سەرەتا دەپرسین: بنیادەکەتان لەکوێیە؟

بنیادی براند لە چوار پرسیاری سەرەکییەوە دەست پێدەکات: تۆ بۆ چ جۆرە کڕیارێک کار دەکەیت؟ چ کێشەیەک چارەسەر دەکەیت؟ بۆچی تۆ، نەک ڕکابەرەکەت؟ ئەم پەیامە لە چ شوێن و پلاتفۆرمێکدا دەگەیەنرێت؟

کاتێک وەڵامی ئەم چوار پرسیارە ڕوون بێت، ڕیکلام دەبێتە ئامرازێکی یەکجار بەهێز. بەڵام کاتێک ڕوون نەبێت، تەنیا تێچووی بێهودەیە.

ڕێزبەندییەکە گرنگە: سەرەتا بنیاد، پاشان ڕیکلام.

تۆ لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدا وەستاویت؟

ئەگەر ڕیکلام دەکەیت و چاوەڕێی ئەنجام بوویت بەڵام بەدەستت نەهێناوە، بە ئەگەری زۆر کێشەکە لە بنیادەکەتە نەک لە ڕیکلامەکە. پێش ئەوەی بودجەی زیاتر خەرج بکەیت، پێویستە بزانیت کام بەشەی سیستمی براندەکەت بەتاڵە.

«هەڵسەنگاندنی بزنس بۆ براند» لە هەتاو گروپ، دەستنیشانکردنی وردی ئەم دۆخەت پێدەبەخشێت.

دەستپێکردنی هەڵسەنگاندن
تاگەکان: ستراتیژی براندبزنسی ستراتیژیکبڕیاردانسیستەمی براند
لە ڕوانگەوە بۆ کردەیی

خوێندنەوە سوودبەخشە. دەستنیشانکردنی کێشەکە باشترە.

ئەگەر ئەم بابەتە باس لە کێشەیەک دەکات کە لە بزنسەکەی خۆتدا دەیبینیت، بە هەڵسەنگاندنی بزنس بۆ براند دەست پێبکە.

دەستپێکردن