ماڵەوە پرۆژەکان کۆڵن کۆفی
بناغەی براند بنەماکانی دیجیتاڵ ناوەرۆک و کەمپەین سیستەمی گشتگیری براند

کۆڵن کۆفی

کۆڵن کۆفی

پێش پرۆژەکە

کۆڵن کۆفی وەک هێڵێکی بەرهەمهێنانی قاوەی سارد و بە چەندین تامی جیاوازەوە دەستی بە کارەکانی کرد.

هەرچەندە لە ڕووی بەرهەمهێنان و دابەشکردنەوە لە بازاڕدا چالاک بوون، بەڵام براندەکە خاوەنی ناسنامەیەکی دیار و ڕوون نەبوو.

مەترسیی ئەوە هەبوو هەر تامێکی قاوەکە بۆ خۆی ببێتە دیزاینێکی جیاواز و ناونیشانی سەرەکیی براندەکە لەو ناوەدا ون ببێت؛ نە ڕێبەرێکی نووسراو (Brandbook) هەبوو بۆ یەکخستنی کارەکان، نە بناغەیەکی دیجیتاڵی، و نە ڕێگەیەکی دیاریکراویش بۆ ئەوەی بزنسەکە لەسەری گەشە بکات.

پرۆسەی هەتاو گروپ

ئێمە لەوەوە دەستمان پێ کرد کە کۆڵن کۆفی وەک سیستمێکی گشتگیر بناسینین، نەک تەنها وەک بەرهەمێکی تاقانە.

لۆگۆ و زمانی بینراوی براندەکەمان بە شێوەیەک داڕشت کە بەرگەی گەشەی دوورمەودا بگرێت.

پاکێجینگەکەمان کردە خاوەن سیستمێک کە بتوانێت تامی جیاواز لەخۆ بگرێت و هێشتا ناسنامە یەکگرتووەکەی ون نەکات.

ئەم بناغەیە بوو بە دەروازەیەک بۆ ئەوەی براندەکە لە جیهانی دیجیتاڵیدا جێپەنجەی دیار بێت و بە ئاسانی فراوان ببێت.

ئەنجامە گەیشتراوەکان

دیزاینی لۆگۆی کۆڵن کۆفی
سیستەمی دیزاینی پەرداخ بۆ ١٠ تامی جیاواز (پێکهاتەیەکی یەکگرتوو لەگەڵ لۆجیکی گۆڕینی تامەکان).
دیزاینی کارتۆنی بەرهەمەکان.
دیزاینی کەتەلۆگی بەرهەمەکان.
ڕێبەری گشتگیری براند (Brandbook).
ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی تەواوی براندی دیجیتاڵی.

ئەنجامی کۆتایی

کۆڵن کۆفی لە قۆناغی "تەنها فرۆشتنی بەرهەم"ەوە پەڕییەوە بۆ قۆناغی "بوونی وەک براندێکی خاوەن سیستم". ئێستا هەموو تامە جیاوازەکان لە ژێر یەک چەتری ڕوون و یەکگرتوودا کۆکراونەتەوە؛ ئەمەش وای کردووە براندەکە مۆرکی تایبەتی خۆی هەبێت، بە ئاسانی لە هەموو شوێنێک بناسرێتەوە و ڕێگەکەشی تەخت بێت بۆ ئەوەی — چ لە بازاڕ و چ لە جیهانی دیجیتاڵیدا — بە بێباکی گەورە ببێت.

پرۆژەی پێشوو کۆمپانیای تاسەر پرۆژەی داهاتوو بریس

ئامادەی براندکردنی کاروبارەکەتی؟

وەستە لە حەدس کردن.

سیستەمێک بساز کە لەگەڵ بیزنسەکەت گەشە دەکات.

بزنس بۆ براند
دەستپێکردن