ماڵەوە پرۆژەکان کۆمپانیای تاسەر
بناغەی براند سیستەمی گشتگیری براند

کۆمپانیای تاسەر

کۆمپانیای تاسەر

پێش پرۆژەکە

تاسەر لە بواری دامەزراندنی سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ پڕۆژە نیشتەجێبوون و بازرگانییەکان کار دەکات؛

هەم بەرهەم دابین دەکات و هەم جێبەجێکارە. هەرچەندە لە بازاڕدا دەنگی هەبوو و فرۆشی باش بوو، بەڵام وەک "براند" مامەڵەی نەدەکرد.

هیچ دەستوورێکی دیاریکراو (Brandbook)، پەیامێکی یەکگرتوو، یان سیستمێکی دیجیتاڵیی ڕێکوپێکی نەبوو. شێوازی دەرکەوتن و بڕیارەکانی کۆمپانیاکە جێگیر نەبوون و زیاتر بەند بوون بە مەزاج و لێهاتوویی کەسەکان، نەک بە چوارچێوەیەکی کاری دامەزراوەیی.

پرۆسەی هەتاو گروپ

ئێمە لە سەرەتاوە و لە خاڵی سفرەوە دەستمان بە داڕشتنی براندەکە کرد، نەک تەنها گۆڕینی دیزاین. هەنگاوی یەکەممان ڕوونکردنەوەی پێگەی تاسەر، پەیامەکەی و دیاریکردنی سنوورەکانی بوو لە بازاڕدا. لەوێوە ڕێبەرێکی گشتگیری براندمان (Brandbook) وەک بناغەی سیستەمی "هەتاو گروپ" بۆ دروست کرد؛ کە ئێستا بووەتە تاقە سەرچاوە بۆ هەموو بڕیارە بینراو، نووسراو و دیجیتاڵییەکانی کۆمپانیاکە.

ئەنجامە گەیشتراوەکان

ڕێبەری گشتگیری براند (ناسنامە، پەیام، ڕێساکانی بەکارهێنان).
دیاریکردنی پێگەی براند و پەیامی سەرەکی.
سیستەمی ناسنامەی بینراو بۆ جێبەجێکردنی یەکگرتوو.
چوارچێوەی بنەڕەتی بۆ بوونی براندەکە لە جیهانی دیجیتاڵیدا.

ئەنجامی کۆتایی

تاسەر لە شێوازی کارکردنی وەک بزنسێکی "تەنها بەرهەم-فرۆش"ەوە، هەنگاوی نا بۆ بوون بە براندێکی خاوەن سیستم. بە هەبوونی دەستوورێکی ڕوونی براند (Brandbook)، کۆمپانیاکە گەیشتە یەکگرتوویی لە دەرکەوتن، ڕوونی لە بڕیاردان و بناغەیەکی پتەو بۆ بنیادنانی سیستمێکی دیجیتاڵی؛ هەموو ئەمانە لە ژێر سێبەری سیستەمی دارێژراوی هەتاو گروپ دا هاتنە دی.

پرۆژەی داهاتوو کۆڵن کۆفی

ئامادەی براندکردنی کاروبارەکەتی؟

وەستە لە حەدس کردن.

سیستەمێک بساز کە لەگەڵ بیزنسەکەت گەشە دەکات.

بزنس بۆ براند
دەستپێکردن