جارێکیان لەگەڵ خاوەن چێشتخانەیەک قسەم دەکرد. وتی: «پەیجی ئینستاگرامم نایابە، هەر پۆستێک هەزار لایک دەهێنێت. بەڵام چێشتخانەکەم نیوەی چۆڵە.»
پرسیم: «ئەو کڕیارانەی دێن لە کوێوە دێن؟»
وتی: «لەسەر پێشنیاری هاوڕێکانیان. لە ئینستاگرامەوە کەمتر دێن.»
ڕێک لێرەدا کێشەکە ڕوون دەبێتەوە.
فۆڵۆوەر سەرنجت پێدەدات، نەک کڕیار
فۆڵۆوەر کەسێکە کە دەڵێت «ئەمە سەرنجڕاکێشە.» بەڵام کڕیار کەسێکە کە دەڵێت «ئەمەم دەوێت.»
ئەم دووانە زۆر لە یەکدی جیاوازن.
سەرنج یەکەمجار دێت — ئەگەر ناوەڕۆکەکەت سەرنجڕاکێش یان کاتبەسەربردن بێت، خەڵک فۆڵۆوت دەکەن. بەڵام لە سەرنجڕاکێشانی سەرەتاییەوە تا قۆناغی کڕین، مەودایەک هەیە کە ناوی «متمانە»یە. متمانە بە لایک دروست نابێت؛ بە جێگیری، پەیامی ڕوون، و ئەزموونێکی پێشبینیکراو دروست دەبێت.
بۆچی ناوەڕۆکی زیاتر کێشەکە چارەسەر ناکات؟
کاتێک کڕیار نایەت، یەکەم کرداری زۆربەی بزنسەکان ئەوەیە: دەبێت پۆستی زیاتر بکەین.
ئەمە هەڵەیە.
پۆستکردنی زیاتر، تەنیا سەرنجی زیاتر ڕادەکێشێت. بەڵام ئەگەر سیستەمێک نەبێت بۆ گۆڕینی ئەو سەرنجە بۆ متمانە، ئەنجامەکە هەمیشە یەک شت دەبێت: فۆڵۆوەری زیاتر و کڕیاری وەک خۆی.
کێشەکە ناوەڕۆکەکە نییە، کێشەکە ئەوەیە ناوەڕۆکەکە بەبێ سیستەم کار دەکات. لێرەدا لە هەتاو گروپ (Hataw Group) هەمیشە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە چۆن پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەکۆیەکی سادەی ناوەڕۆکەوە بگۆڕین بۆ سیستەمێکی بەرهەمهێنانی کڕیار.
سیستەم واتە چی؟
سیستەم واتە هەر پۆستێک ئامانجێکی هەبێت. هەر ئامانجێکیش قۆناغێک بێت لە ڕێڕەوی کڕیاردا. هەر قۆناغێک کڕیارەکە هەنگاوێک لە بڕیاردان نزیکتر دەکاتەوە.
بەبێ سیستەم، ناوەڕۆک بەرهەم دەهێنرێت بەڵام ناگاتە هیچ ئەنجامێک.
بەڵام بە هەبوونی سیستەم، هەر پۆستێک دەبێتە بەشێک لە ڕێڕەوێک — ڕێڕەوێک کە لە «نەبینین»ەوە دەستپێدەکات و بە «کڕین» کۆتایی دێت.
ئایا پەیجەکەت کار دەکات؟
پرسیارێکی سادە: کۆتا جار کە کڕیارێک پێی ووتی لە ڕێگەی ئینستاگرامەکەتەوە هاتووم، کەی بوو؟
ئەگەر وەڵامەکەت «بیرم نایەت» یان «زۆر کەمە» بوو، ئەوا پەیجەکەت تەنیا سەرنج کۆدەکاتەوە — بەڵام کڕیار بەرهەم ناهێنێت.
جیاوازی نێوان ئەم دووانەش، سیستەمەکەیە، نەک ناوەڕۆکەکە.